AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٣ ١٥:٣٧

لە دیدارێکی هاوبەشدا رووی دا؛

داکۆکی خەزعەلی و عەبدولمەهدی لەسەر دەرچوونی عێراق لە بن بەستی سیاسی

داکۆکی خەزعەلی و عەبدولمەهدی لەسەر دەرچوونی عێراق لە بن بەستی سیاسی

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە دیدار لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە سەبارەت بە دواهەمین رووداوە سیاسییەکانی عێراق وتووێژی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سوومەریە نیوز، شێخ قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە و رێگاچارەکانی دەرچوون لە بن بەستی سیاسییان لێک دایەوە.

لەم دیدارەدا هەردوو لایەن داکۆکیان کردە سەر پێویستیی چارەسەر کردنی قەیرانی ئابووری عێراق و وتیان کەڵک وەرگرتن لە داهاتە نەوتییەکان رێگایەکی باش بۆ دەجوون لەم دۆخەیە.

هەروەها داکۆکیان کرد کە دەبێ باشتر کردنی دۆخی ئابووری لەسەرووی بەرنامەکانی دەوڵەتی داهاتوو بێت.

هەردوو لایەن داواشیان کرد کە دۆسیەی رێککەوتنەکانی بەغدا- پێکەن و دۆسیەی رێگای ئاورێشم شوێنگیری بکرێت.

News ID 41555

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha